‎لیژنەی وەبەرھێنانی پەرلەمان یاسای ھاوبەشی لە نێوان ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەت تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی وەبەرھێنان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەنێن خەفاجی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی شانەی چاکسازی ئابوری و ھەردوو جێگرەکەی لە نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران به‌ست .

لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ئەو وۆرکشۆپەی کەوا بڕیارە لەبەغداد بەڕێوەبچێت، تایبەت بە ئامادەکردنی ڕەشنوسی یاسای ھاوبەشی لەنێوان ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەت، کە ڕەشنوسی یاساکە گرنگی دەبێت لە بەرەوپێشبردن و پتەوکردنی ھاوبەشی نێوان دامەزراوە حکومیەکان و کەرتی تایبەت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی ئابوری عێراق.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١/٣