لیژنەی وەبەرھێنانی پەرلەمان پێشوازی لە کونسوڵی ئیسپانیا لە بەغداد دەکات

لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حسێن سەعبەری جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازیکرد لە کونسوڵی ئیسپانیا لە بەغداد.
لە میانی دیدارەکەدا کە لە بارەگای لیژنە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدرا، تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی دۆست و ئاسۆی ھاریکارییە ھاوبەشەکان لە سەرجەم بوارەکاندا كرا، ھەروەھا سوودوەرگرتن لە ئەزموونی کۆمپانیا ئیسپانیەکان لە بواری وەبەرھێنان و ژێرخانی‌ ئابوری‌.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٤