لیژنەی وەبەرهێنانی پەرلەمانی تاوتوێی هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ ھەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو دەکات
لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەسەندن لەئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی یەکشەممە کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەنەیەن قاسم خەفاخی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، بۆ تاوتوێکردنی یاسای هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ ھەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو .
لەمیانی دیدارەکەدا لیژنە گوێی بۆ سەرنج و تێبینیەکانی شارەزایان گرت وەک ئامادەکارییەک بۆ دەنگدان لەسەر یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران.
سەرۆکی لیژنە ڕوونیكردەوە کە یاساكه بەشێوەیەکی بەرفراوان و کاریگەر بەشداری دەکات لە ڕاکێشانی وەبەرھێنانە پیشەسازیەکان بەھۆی کارئاسانی گەورە لە پێدانی مۆڵەتی وەبەرھێنان و کردنەوەی ئاسۆیەکی نوێ بەڕووی پیشەسازی عێراقیدا، جگە لە ئیمتیازاتی تر بۆ خاوەن کارگەکان کە بەردەوامن لە کارکردن و ئەو کارگانەی کە لەکارکردن ڕاگیراون بەمەبەستی گەڕاندنەوەی کار لەو کارگانەدا کە ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ وڵات هەیە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠/٢/٢٠٢٣