لیژنەی نەوت و غاز میوانداری كادیرە پێشكەوتووەكانی وەزارەتی نەوت دەكات

لیژنەی نەوت و گاز بە سەرۆكایەتی یەحیا عیساوی سەرۆكی تەمەن و دووجێگرەكەی عەلی مەشكور و نەهرۆ مەحمود و بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە ئەمڕۆ دووشەممە میوانداری كادیرە پێشكەوتووەكانی وەزارەتی نەوتیان كرد بۆ گەنگەشەی ئەو بابەتانەی لە خشتەی كاردا هاتوون
لەمیانی ئەم میواندارییە دا كە لە بارەگای لیژنە گرێ درا ئەو كێشەو گرفتانەی ڕووبەڕووی كاری كۆمپانیا نەوتییەكان دەبێتەوە باسیان لێوەكرا، هەروەها باس لە توانای زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوتی كۆمپانیاكان كرا، لەهەمانكاتدا وەڵامی پرسیاری بەڕێزانی ئەندامانی لیژنە درایەوە.

لیژنەكە پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ وەزارەتی نەوت و پێكهاتەكانی سەر بە وەزارەت دەربڕی و جەختی كردەوە هەموو هەوڵەكانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ باشتركردنی ئێستای وەزارەت كە گرنگییەكی زۆری هەیە، بەوپێیەی ئابووری عێراق تا ڕادەیەكی زۆر پشت بە نەوت دەبەستێت، ئاماژەشی دا بە گرنگی هاوكاری نێوان وەزارەت و پێكهاتەكانی و لیژنەی نەوت و غاز بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم كارەكانی، جەخت كرایەوە لەسەر پێویستی ئاگاداركردنەوەی لیژنەكە لەهەر پڕۆژەیەك كە كۆمپانیا نەوتییەكان پێی هەڵدەستن، هەروەها داواكرا پەلەبكرێت لە تەواوكردنی پڕۆژەكانی دامەزراوە نەوتییەكان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت.

لیژنەكەجەختی كردەوە بەردەوامە لە دەركردنی ئەو یاسایانەی تایبەتن بە كەرتی نەوت كە گرنگترینیان پڕۆژەی یاسای نەوت و غازە، بەهەمانشێوە داواكرا پرسیار بكرێت لە كاری پاڵاوگەكانی دۆرە و كەربەلا و ئەو كێشانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە هەروەها كاری كۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەكانیش لەبیرنەكرێت.

لەلایەن خۆیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان ڕوونیكردەوە كە زێدەڕەویی لەسەر بۆرییەنەوتییەكان هەیە، دووپاتیشی كردەوە كە كۆمپانیاكە سكاڵای یاسایی لەو بارەوە تۆماركردووە، هیوایان خواست پێداچوونە بە یاساكاندا بكرێتەوە و بە هەمواركردنەوەیان ڕێگری بكرێت لە هەر زێدەڕەوییەك لەو بارەوە. ئەوەشی ئاشكرا كرد بڕێك دارایی لە ئەستۆی وەزارەتی كارەبادایە بەهۆی ئەو غازە شلەوە كە پێیان دراوە، ئاماژە بەوەش درا كە لە ئامانجی وەزارەتەكەیە، هەناردەی نەوتیی زیاد بكات و لەگەڵ دروست كردنی رەسیف بۆ بۆرییەكان بۆرییەنەوتییەكانی بەندەرەكان درێژتر بكات.

لەلایەن خۆیەوە بەڕیِز بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای پاڵاوگەكانی ناوەڕاست دووپاتی كردەوە كە كاركردن لەسەر بەرەوپێشەوەبردنی پاڵاوگەی دۆرە بەردەوامە، ئەوەشی ڕوون كردەوە كەوا پاڵاوگەكە لە كاركردنیدا ڕەچاوی پاراستنی ژینگە دەكاتەوە و پاشماوەكان فڕی نادرێنە ناو ئاوەوە بەڵكو حەوزی ئاوی تایبەت بەخۆیی هەیە، ئاماژەی بەوەشدا كەوا پاڵاوگەی دۆرە ڕاپۆرتی ڕۆژانە و هەفتانە دەنێرێت بۆ بۆ وەزارەتی ژینگە لەو بارەوە

بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پاڵاوگەی كەربەلا ئەوەی ڕوون كردەوە كە لە ئێستادا پاڵاوگەكە لە ٩٥%ی كارەكانی تەواو بووە و لە مانگی حەوتی داهاتوو ١٠٠% ی كارەكانی تەواو دەبن و ئەم پاڵاوگەیە لە پاڵاوگە پێشكەوتووەكانە و دەبێتە یەكەمین پاڵاوگە لە جۆری خۆی لە عێراقدا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن