لیژنەی مافی مرۆڤ پێشوازی لە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ مافی مرۆڤ دەکات

لیژنەی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار زەینەب موسەوی ئەندامی لیژنەکە، ڕۆژی سێشەممە، پێشوازی لە بەڕێز زیدان خەڵەف عوبەید ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ مافی مرۆڤ کرد، بۆ تاوتوێکردنی کارەکانی تیمی یونیتاد لە سەر دۆکیومێنتکردنی تاوانەکانی داعش .
لیژنەکە جەختی کردەوە لەسەر پێویستی هه‌بوونی‌ هەماهەنگی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دەربڕینی هاوکاری بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکان بۆ بەرپرسیارکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش .
لە لایەکی دیکەوە، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەیدا بە بوونی تیمێکی نیشتمانی، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ کارەکانی تیمی یونیتاد لەسەر دۆکیومێنتکردنی تاوانەکانی داعش .
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، لیژنەی پەرلەمان ڕازیبوو له‌سه‌ر بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نوێ.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٧ / ١١ / ٢٠٢٣