لیژنەی مافی‌ مرۆڤ وۆرکشۆپێک ساز دەکات سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر پاراستنی هاوڵاتیان و ئاسایش

لیژنەی مافەکانی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی سەرۆکی لیژنەو لە ژێر سەرپەرشتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندلاوی و بە ئامادەبوونی پەرلەمانتاران وەحدە جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنەکەو قەحتان موسەوی و ئیمان عەبدولڕەزاق، ڕۆژی دووشەممە وۆرکشۆپێکی لە هۆڵی شەببیبی له‌ژێرناونیشانی‌ “گۆڕانی کەشوهەواو کاریگەرییەکانی لەسەر پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ئاسایشی مرۆڤ” سازکرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ جنێڤ کۆڵ نێودەوڵەتی و بە بەشداری نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەکان و ژمارەیەک لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
لە وتارەکەیدا کە لە وۆرکشۆپەکەدا بە ناوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن و لیژنەی مافی مرۆڤ پێشکەش کرا، سەرۆکی لیژنە جەختی کردەوە لە سەر پێویستی لێکۆڵینەوە لە کێشەی گۆڕانی کەشوهەواو دیاریکردنی هۆکارەکانی و چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی، لە ڕێگەی پاراستنی هەمەجۆری و هاوسەنگی ژینگەیی، بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری و ئاسایش و بەردەوامبوونی ژیان بە تایبەتی له‌ به‌ر ئەوەی کە گۆڕانکارییە نەرێنییەکانی کەشوهەوا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژیان و ژینگەی مرۆڤ هەیە، بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا کە جیهان بەهۆی فاکتەرەکانی دەستێوەردانی مرۆڤ و پیشەسازی و دیاردە سروشتییەکانەوە بینیویەتی .
پەرلەمانتار ئەرشه‌د ساڵحی ڕوونیکردەوە کە عێراق شایەتی چەندین مەترسی کەشوهەوایە کە بووە هۆی دروستبوونی ژینگەیەکی شڵەژاو کە سنووردار نەبووە بە ژیانی مرۆڤەوە، بەڵکو زەوی و دانەوێڵە و دارستانەکان و ڕووبارو ئاژەڵەکانی لە خۆگرتووە، هەروەها بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو وشکەساڵی و کەمبوونەوەی بارانبارین بووە هۆی بە بیابانبوون و خوێکردن، زیادبوونی بڵاوبوونەوەی زریانی تۆز، لاوازبوونێکی بەرچاو لە کەرتی کشتوکاڵ و نەبوونی شوێنی سەوزو کەمبوونەوەی ئاوی دەریاچەکان و لەوانەکان بوو بە بیابانێک کە بە شێوەیەکی نەرێنی ڕەنگدانەوەی لەسەر جومگەکانی ژیان بوو، کە بووە هۆی خراپتربوونی ئازارەکانی هاوڵاتیان و داوای لە حکومەت کرد بەرپرسیارێتی خۆی لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ چارەسەرکردنی خراپبوونی واقیعی ژینگەیی هەڵبگرێت و کار بکات بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەنێو کۆمەڵگادا بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست و سەوز .

ئەندامانی لیژنەکە تێبینی ئەوەیان کرد کە هەندێک یاسای پەیوەندیدار بە وەبەرهێنان زەوییەکانیان کردووەتە پڕۆژەی وەبەرهێنان و لە شوێنە سەوزەکانی ناو شارەکاندا ماونەتەوە ، نوێنەری جنێڤ کۆڵ موەفەق ئەلخەفاجی لە وۆرکشۆپەکەدا دەربارەی ئەرکەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کە سەربەخۆیی کار دەکات و لقی هەیە لە وڵاتانی جیهاندا قسەی کرد ، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەولەویەتەکانی پەیوەندییان بە پاراستنی هاوڵاتی و موڵک و هەڵمەتەکانی قەدەغەکردنی مین و پاراستنی کەلەپووری کولتوورییەوە هەیە و لە ساڵی 2014 ەوە لە عێراق کاری کردووە لەگەڵ دەرکەوتنی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش کە کاریان بۆ بڵاوکردنەوەی چەمکی یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ و موڵک کردووە .

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا و گۆڕانکارییە ژینگەییەکانی عێراق لە ماوەی ساڵی ئێستادا ئاوارە بوون زیاترە لەو کەسانەی بەهۆی ململانێ و ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانەوە ئاوارە بوون، ئاماژەشی بەوەدا کە وشکەساڵی کاریگەری نەرێنی لەسەر پێکهاتەی ئابووری عێراق کردووە بەهۆی نەبوونی دانەوێڵەی ناوخۆییەوە .

وۆرکشۆپەکە شایەتی پێشکەشکردنی توێژینەوەی توێژەرانی ئەکادیمی بوو کە باسیان لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و مەترسییەکانی لەسەر ژینگە و ژێرخانی عێراق و گرنگترین ئەو ئاستەنگانە دەکرد کە لە ساڵانی داهاتوودا ڕووبەڕووی دەبنەوە، بەپێی ئەو داتایانەی کە لەلایەن لایەنە نێودەوڵەتی و تایبەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراونەتەوە .

وۆرکشۆپەکە بە چەند ڕاسپاردەیەک کۆتایی هات، دیارترینیان هۆشیاری لە دووبارەبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییە گەرمییەکان لەسەر لایەنەکانی ژیان و هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆییەکان بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییەکان و دامەزراندنی ژێرخان کە گونجاوە لەگەڵ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا و زیادکردنی ناوچە کشتوکاڵییەکان و دامەزراندنی دارستانەکان ، پشتبەستن بە وزەی نوێبووەوە، کۆتاییهێنان بە کۆمەکی سووتەمەنی بەردینەکان، بەکارهێنانی تەکنیکە مۆدێرنەکانی ئاودێری لە کشتوکاڵدا بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک تا ئەوپەڕی توانا، هاوکاریکردن بۆ پێگەیشتووکردنی یاسا و سیاسەتە ژینگەییەکان و پشتگیریکردنی ئامراز و تێڕوانینەکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٦ / ١١ / ٢٠٢٣