لیژنەی مافی مرۆڤ لە ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان داوای مسۆگەرکردنی مافەکانیان و پاراستنی کەرامەتیان دەکات
ئەمڕۆ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بەژنانه، ئەو بەشە گرنگەی کە کۆمەڵگا لەسەری بنیاتنراوە و ڕۆڵی گرنگی خۆی لەدروستکردنی خێزان و کۆمەڵگای عێراقی بە گشتی ده‌بینێت، لێره‌وه ئاماژە بە زیادبوونی حاڵەتی پێشێلکاری و توندوتیژی دژی ئه‌م توێژه دەکەین، ئه‌ویش به‌هۆی نەبوونی یاسای به‌هێز کە ڕێگری له‌م حاڵه‌تانه بكات و زامنی مافەکانیان لە هەموو شێوازەکانی توندوتیژی و جیاکارییەك بکات.
بۆیە ئێمە ئەمڕۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پێویستە بەرده‌وامی بدرێت به ده‌ركردنی یاسای لە یاسای پاراستنی خێزان له‌توندوتیژی، بە جۆرێک کە دەستەبەری پاراستنیان بکات، هاوکات داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان به دۆسیەی ژنان دەکەین کە ستراتیژییەتێكی هه‌مه‌لایه‌ن داڕێژن بۆ زامنكردنی مافە پەروەردەیی و تەندروستیه‌كانی كچان و ژنان ونه‌هێشتنی جیاكاری له‌هه‌موو بواره‌كانی مرۆیی‌دا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٧ / ١١ / ٢٠٢٢