لیژنەی مافی مرۆڤ بەشداری لە کۆبوونەوەی 148 هەمین خولی یەکێتی پەرلەمانی لە جنێڤ دەکات

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان لەگەڵ شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد ڕۆژی هەینی ۲۲ی ئازار بەشداری کرد لە کارەکانی ١٤٨ مین دانیشتنی یەکێتی پەرلەمانی کە لە جنێڤی سویسرا بەڕێوەچوو .
لە وتارێکی گرنگدا لە دانیشتنەکەدا، سەرۆکی لیژنە پەرلەمانتار ئەرشه‌د سالحی، ڕەخنەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت، دوای ئەوەی بە تەنها عێراقی بەجێهێشت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی کە زۆرترین تاوانی دژ بە عێراقییەکان ئەنجامدا .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٥ / ٣ / ٢٠٢٤