لیژنەی مافی مرۆڤ ئیدانەی بۆردومانی سوپای تورکیا دەکات دژی هاوڵاتیانی عێراقی سڤیڵ لە دهۆک

لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان ئیدانەی بۆردومانە خیانەتکارەکانی هاوڵاتیانی بێتاوان و گەشتیارانی بێچەک و ژن و منداڵی عێراقی لەپارێزگای دهۆکی سەر بەقەزای زاخۆ دەکات کە بەهۆیەوە 9 کەسی بێتاوان کوژران و 23 هاووڵاتی عێراقی برینداربوون .

ئێمە لەلیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان داوا لەحکومەتی عێراق دەکەین بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە بۆ ئاشکراکردنی ئەوەی کێ لەپشت ئەو بۆردومانە گوناهبارەوەیە و پێویستی دوورخستنەوەی خاکی عێراقە لەو گروپە تیرۆریستی و چەکدارە نایاسایانە .

لیژنەکە داوا لە پەرلەمانی عێراق و حکومەتی دەکات قوربانیانی ڕووداوەکە بە شەهیدی پلە یەک بزانن و بریندارەکان ڕەوانەی دەرەوە بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستدرێژی ترسنۆکانە .

ڕەحمەت و نەمری بۆ شەهیدانی عێراق و چاکبوونەوەی خێرای بریندارەکان.

لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان
٢١ / تەموزی / ٢٠٢٢