‎لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی زیندانە سیاسییەکان تاوتوێی‌ پڕۆژه‌ یاساكانی‌ به‌رده‌ستی‌ ده‌كات

‎لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی زیندانە سیاسییەکان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەن سالم و ئەندامانی لیژنەکە ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا کە تیایدا تاوتوێی پڕۆژە یاسا و پێشنیارەکانی لیژنەکەیان کرد.
‎لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک یاسا کرا، لەوانە پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یەکەم بۆ یاسای قەرەبووکردنەوەی موڵکی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕژێمی پێشوو ژمارە ١٦ی ساڵی ۲۰۱۰ زیانیان بەرکەوتووە، پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یەکەم بۆ یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی، هەروەها پڕۆژە یاسای ڕێکخستنی مافەکانی قوربانیانی نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیب، سەنتەری ئەلنقاء و هۆڵی حەمدانیە.
‎هەروەها پێشنیاری یاسای هەموارکردنی سێیەم بۆ یاسای قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە کە بەشێک لە جەستەیان لەدەستداوە لە ئەنجامی کردارەکانی سیستەمی ڕژێمی پێشوو ژمارە ٥ی ساڵی ۲۰۰۹.
‎دوای گفتوگۆیەکی فراوان، لیژنەکە بڕیاریدا بە پێشکەشکردنی دوو پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یەکەم بۆ یاسای قەرەبووکردنەوەی موڵکی ئەو کەسانەی کە لەلایەن ڕژێمی پێشوو زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ بەردەوامبوون لە یاساکەیان، جگە لە هەماهەنگی لەگەڵ بۆچوونی حکومەت لەسەر پڕۆژە یاسای ڕێکخستنی مافەکانی قوربانیانی نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیب بۆ گرتنەخۆی حاڵەتی تری هاوشێوە.
‎لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، لیژنەکە هاوڕا بوون بە بەردەوامبوون لە ڕێوشوێنەکان بۆ یاسادانانی یاسایەکی پێشنیارکراو بۆ هەموارکردنەوەی سێیەم لە یاسای قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە کە بەشێک لە جەستەیان لەدەستداوە بەهۆی کردارەکانی ڕژێمی پێشوو ژمارە 5 ی ساڵی 2009.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٢/١