لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان میوانداری ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد ئەلجەنابی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه‌، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ئازار، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی سندوقی شەهیدانی پۆلیس و بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە سندوقەکە و بەڕێوەبەری گشتی گرێبەستەکان لە وەزارەتی ناوخۆ کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ .
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، دۆسیەی ئۆتۆماتیکی پاسپۆرت و ڕێوشوێنەکانی گرێبەستەکانی وەزارەت پشتڕاستکرایەوە، جگە لە پێداچوونەوە بە کارەکانی سندوقی شەهیدانی پۆلیس .
لە میانەی میواندارییەکەدا، پەرلەمانتار زیاد ئەلجەنابی سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی جەختی لە گرنگی برەودان بە بەهاکانی پاکی و شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە، بەمەبەستی بەدیهێنانی پلانە بڕیارکراوەکان بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی‌ وڵاتەکەو ئاماژەی بەوەشکرد کە لیژنەکە لەگەڵ هەموو ئەندامەکانیدا بە پەرۆشن بۆ بەدواداچوون بۆ کارەکانی وەزارەت و حکومەت و دەستە سەربەخۆکان لە چوارچێوەی ستراتیژی کارەکانی کە لە خولی ئێستای پەرلەماندا پەسەندکرا .
پەرلەمانتار ئەلجەنابی ڕوونیکردەوە کە لیژنەکە جدییە لە کارەکانیدا بۆ کەمکردنەوەی هەر پێشێلکارییەک بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ڕێگریکردن دژی ئەو کەسانەی کە گومانیان لە گەندەڵی هەیە لە وەزارەت و دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەتدا بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی پاراستنی سامانی گشتی، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ هەموو گرێبەستەکانی پەیوەندیدار بە وەزارەتی ناوخۆ و پەیوەندیدار بە ئۆتۆماتیککردنی پاسپۆرتەوە، دەبنە جێگای سەرنج و لێکۆڵینەوەیەکی گەورە لە لیژنەی دەستپاکی لە ماوەی داهاتوودا بۆ ئەوەی خۆیان بەدووربگرن لە هەر کەلێنێک کە ببێتە هۆی گەندەڵی .
لیژنەی دەستپاکی بڕیاریدا دانیشتنەکە بە کراوەیی بهێڵێتەوە، بە مەرجێک لیژنەکە هەموو ئەولەویەتەکانی گرێبەستەکانی ساڵانی 2022 و 2023 دابین بکات .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٤ / ٣ / ٢٠٢٤