لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان میوانداری جێگری وەزیری گواستنەوە و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی دەکات

ڕۆژی سێشەممە 30/1/2024، لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد ئەلجەنابی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی، میوانداری جێگری وەزیری گواستنەوەو بەڕێوەبەرانی گشتی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق و کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی و بەشی گرێبەستەکان كرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمی کارکردنی بەشەکان و سروشتی گرێبەستەکان .
لە میانەی میواندارییەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە گفتوگۆیان کرد لەسەر میکانیزمی گرێبەستکردن کە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانەوە کۆتایی پێهاتووە لە شێوازی کارکردنی هاوبەش سەبارەت بە گونجاوی ئابووری و تەکنیکی گرێبەستەکان و گفتوگۆیان لەسەر میکانیزمی گرێبەستکردن و چاودێری کۆمپانیاکانی گرێبەست کرد .
پەرلەمانتار زیاد ئەلنجنابی جەختی کردەوە لەسەر پەرۆشی لیژنەی دەستپاکی لەگەڵ هەموو ئەندامانی بۆ جێبەجێکردنی پلانێکی کرداری یەکخراو بە ئاڕاستەی جیاواز بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە ستراتیژییانەی کە لیژنەکە کار بۆ بەدیهێنانی دەکات لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی پێی سپێردراوە بۆ پتەوکردنی کلتووری پاکی و شەفافیەت و دژە گەندەڵی ، ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکە بەردەوامە لە کارکردن بە چڕی لەگەڵ وەزارەتە جۆراوجۆرەکان بۆ پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی کارەکانیان و تەواوکردنی گرێبەستەکان و سروشتی ئەو ڕێوشوێنانەی کە پەسەندکراون بۆ پاراستنی پارەی حکومەت ، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە بەدواداچوونی کارەکان لە وەزارەتی گواستنەوە دەرفەتێکی گرنگە بۆ بینینی واقیعی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و کەمکردنەوەی هەڵەکان و خۆ بەدوورگرتن لە ئەنجامدانی هەر چالاکییەکی نایاسایی لە بواری گرێبەستەکاندا، جگە لە دڵنیابوون لە جۆری کار لەو گرێبەستانەی کە تەواوکراون .
دوای ئەوە، سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دەستپاکی بڕیاریاندا دانیشتنی میوانداریکردن بە کراوەیی بهێڵنەوە، بە مەرجێک بەرپرسانی وەزارەتی گواستنەوە وەڵامی یەکخراو و ورد و نامەی فەرمی پێشکەش بە لیژنەکە بکەن سەبارەت بەو پرسیارانەی کە لە میوانداریەکەدا کرا .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١ / ٢ / ٢٠٢٤