لیژنەی دۆستایەتی عێراقی ڕوسیی پەڕلەمانی چاوی بە باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغدا دەکەوێت

لیژنەی دۆستایەتی عێراقی ڕوسیی پەڕلەمانی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار محەمەد حەیدەر سەلامی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەکە پەڕلەمانتار ئینسجام غەڕاوی، ڕۆژی پێنجشەممە، چاویکەوت بە باڵیۆزی ڕوسی لە بەغدا.
هەردوولا لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا کە لە بارەگای باڵیۆزی ڕوسیادا بەسترا ‌جەختیان کردەوە لە سەر پێویستی بەردەوامبوونی‌ هاوکاری بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لە نێوان ئەنجومەنی نوێنه‌رانی‌ عێراق و ئەنجومەنی دۆمای ڕووسیدا، لە بوارەکانی یاسادانان و گۆڕینەوەی شارەزاییەکان، و خستنەکاری یاداشتی ڵێکتێگەیشتنەکان بۆ هاوکاری پەڕلەمانی لە نێوان هەردوولادا کە لە ساڵی ٢٠١٥دا واژوکراوە.
سەرۆکی لیژنە دکتۆر سەلامی ‌ئاماژەیدا بە ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ یاسادانان و چاودێری و ئەرکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنداو ئاماژەیدا بە پڕۆژەی‌ یاساکان کە خراونەتە خشتەی کارەکانی ئەنجومەنەوە، هەروەها سەلامی بانگهێشتێکی فەرمی ئاراستەی باڵیۆزی ڕۆسیا کرد بۆ سەردانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٧/٩/٢٠٢٣