لیژنەی دۆستایەتی عێراقی مۆریتانی پەڕلەمانی سەردانی باڵیۆزخانەی موریتانیا لە بەغدا دەکات
جێگری سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی مۆریتانی پەڕلەمانتار محەمەد سدیق محەمەد، ڕۆژی چوارشەممە، سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی مۆریتانیا لە بەغدا كردو چاوی بە باڵیۆزی بەختەوەر بەڕێز حەسەن ئاعلیات کەوت.
له دیدارهكهدا تاوتوێی ڕێگاکانی کاراکردنی لیژنەی دۆستایەتی پەڕلەمانی و هاریکاری پەڕلەمانی لە نێوان هەردوو وڵاتی براداو کاراکردنی ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی پەڕلەمانی كرا، بەو جۆرەی كه یارمەتی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیهكان دەدات.
پەڕلەمانتار محەمەد سدیق تیشكی خستهسهر میکانیزمی کارکردنی لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی مۆریتانی و پێناسینی ئەندامەکانی لیژنەکەو هیوای خواست کە ئەم سەردانە سەرەتایەکی خێربێت بۆ کارکردن لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی برایەتی و هاوکاری هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتی برادا.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی بەختەوەر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ دیداری لهگهڵ پەڕلەمانتار محەمەد سدیق و ڕوونیکردەوە کە کۆماری ئیسلامی مۆریتانی دەیەوێت دۆستایەتیەکی پەڕلەمانی هەبێت لەگەڵ کۆماری عێراقدا، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بەتایبەتی گەلی مۆریتانی زۆر لە دابونەریتەکانی وەکویەکە لە گەڵ گەلی عێراقیدا، ئاماژەشیدا کە عێراق وڵاتێکی بێوەیەو وگەلەکەی باشەو ئەمەش وا پێویست دهكات ڕاگەیاندن بهكاربهێندرێت بۆ نواندنی وێنەیەکی جوانی عێراق.
پەڕلەمانتار محەمەد سدیق جەختیکردەوە لەسەر خێراکردن لە پێکهێنانی لیژنەی دۆستایەتی پەڕلەمانی لەلایەن مۆریتانیەوە، بهمهبهستی پتەوکردنی بەیەکگەیشتن و گۆڕینەوەی شارەزاییەکان، بەو جۆرەی كه یارمەتیدەدات لە پتەوکردنی هاریکاری دیپلۆماسی لە نێوان هەردوو وڵاتی برادا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەڕان
٨/تشرینی دووەمی/٢٠٢٣