لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی بەنغلادیشی پەڕلەمانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەنگلادێشی لە بەغدا دەکات

جێگری سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی بەنگلادیشی پەڕلەمانتار محەمەد سدیق محەمەد، ڕۆژی ‌سێشەممە، پێشوازی لە بەختەوەر باڵیۆزی بەنگلادیشی لە عێراق بەڕێز دی فزلول باری لە بارەگای لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەدا كرد.
پەڕلەمانتار محەمەد سدیق لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا باسی میکانیزمی کاری لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی بەنگلادیشی کردو پێناساندنی ئەندامەکانی لیژنەکەو بەخێرهاتنی جه‌نابی باڵیۆزی‌ كرد بۆ بارەگای لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ ڕێگاکانی پتەوکردن و بەکاراکردنی لیژنەی دۆستایەتیی پەڕلەمانی و هاوکاریی پەڕلەمانی لە نێوان هەردوو وڵاتەکه‌داو بە کاراکردنی ڕۆڵی دیپلۆماسیی پەڕلەمانی و ڕێککەوتنەکان لە بوارەکانی بازرگانی و کارو ڕۆشنبیریدا کرد.
لەلای خۆیەوە، باڵیۆزی بەنگلادیشی جه‌ختیكرده‌وه‌ لەـسەر گەشەپێدان و بەردەوامیدان به‌ پەیوەندییە هاوبەشەکان لە نێوان عێراق و بەنگلادیشداو هەوڵدان بۆ لابردنی قەدەغەی هاتنی هاونیشتمانییانی‌ بەنگلادیشی بۆ عێراق، ئاماژەشیدا بە ئارەزووی بازرگانەکان و کۆمپانیا بەنگلادیشیەکان بۆ کارکردن لە عێراقدا، سەرەڕای ئارەزووی هاونیشتمانییانی‌ موسوڵمانی‌ ئه‌و وڵاته‌ بۆ سەردانی مەزارە دینیەکان لە عێراقدا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١/تشرینی دووهەمی/٢٠٢٣