‎لیژنەی دارایی میوانداری وەزیری پلاندانان ده‌كات

‎لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی، ڕۆژی چوارشەممە 27/3/2023 لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان دکتۆر محەمەد تمیم، بودجەی وەبەرهێنانی و دۆسیەی لەخۆگرتنی پڕۆژەکان لە بودجەی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاکان تاوتوێ کرد.
‎سەرۆکی لیژنەکە عەتوان ئەلعەتوانی، پێشوازی لە وەزیری پلاندانان کرد و جەختی کردەوە لەسەر پێویستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بەربەستانەی پەیوەستن بە لەخۆگرتنی پرۆژە نوێکان و کۆتایی هێنان بە کێشەی دارایی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکان و باشترکردنی ئەدای حکومەتە ناوخۆییەکان، لە هەمان کاتدا ئەو پرسیاری لە میکانیزمەکانی بەردەوامبوونی کارەکان کرد، سەبارەت بە پرۆژەکان و بەردەوامبوونی گونجاویان و جەختی لە سووربوونی لیژنەکە کردەوە، بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی پارێزگاکان دەبنەوەو توانای ئەوەیان هەیە دۆخی‌ خزمەتگوزاری بەرەوپێش ببەن.
‎لیژنەکە لەگەڵ دکتۆر محەمەد تمیم گفتوگۆیان کرد بۆ ئاسانکردنی ڕێوشوێنەکانی لیستکردنی پڕۆژەکان بەگوێرەی پلانەکانی پارێزگاکان بەگوێرەی بەرنامەی حکومەت، جگە لە بەرزکردنەوەی ئەو کێشانەی کە پارێزگاکان تووشی دەبن، لەوانە لەخۆگرتنی پڕۆژەکان و هۆکارەکانی دواکەوتنی داراییان، هەروەها ڕێوشوێنەکان بۆ دابینکردنی دارایی لە دەرەوەی خەرجییەکان و ئاسانکردنی ڕێوشوێنەکان بۆ لیستکردنی خزمەتگوزاری و پڕۆژە ستراتیژییەکان.
‎وەزیری پلاندانان پێداچوونەوەی بە پلانەکانی وەزارەت کرد سەبارەت بە گرتنەخۆی پڕۆژە ستراتیژی و خزمەتگوزاریەکان بۆ پارێزگاکان، جگە لە میکانیزمی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەی پەسەندنەکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی و چۆنیەتی بەهێزکردنی متمانە بە کەرتی بانکی عێراق، هەروەها زیادبوونی بارستایی نەختینەیی هەروەک ڕوونیشیکردەوە کە قەیرانی دراوی هەیە نەک قەیرانی دارایی.
‎ئەندامانی لیژنەکە پرسیاریان دەربارەی کۆمەڵێک بابەت کرد، لەوانە دۆسیەکانی لیستکردنی پرۆژەکان و خشتەی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 و هۆکارەکانی دواخستنەکەیان، هەروەها ئەگەری هەموارکردنەوەی ماددە و دەقەکانی بودجە هاوتا لەگەڵ خواستی هاوڵاتیان و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی خێراکردنی ناردنیان بۆ دەنگدان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران.
‎لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، لیژنەکە داوای زانیاری وردی کرد لەسەر خشتە و پلانەکانی وەزارەت سەبارەت بە لەخۆگرتنی پرۆژەکان.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٣/٢٧