لیژنەی دارایی میوانداری لیژنەی هەرێمەکان و کۆچ و ئابوری پەرلەمان دەکات بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازی یاسای پشتیوانی خێرا

لیژنە دارایی ئەمڕۆ سێ شەممە ٣١/٥/٢٠٢٢ بەسەرۆکایەتی بەڕێز حەسەن کەعبی و ئامادەبونی ئەندامەکانی، کۆبونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان، کۆچ و کۆچپێکراوان و ئاشتەوایی کۆمەڵگایی، ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانیی ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی یاسای پشتیوانی خێرای ئاسایش خۆراک و گەشەپێدان.

لەکۆبونەوەکەدا کە لەبارەگای لیژنەی دارایی بەڕێوەچوو، باس لە ئەگەری زیادکردنی تەرخانکراوی دارایی کرا بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییە بەردەوامەکان لەپارێزگا ناڕێکخراوەکان لەهەرێمداو خستنییەناو پێشنیازی یاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانی
ئامادەکراو بۆ خوێندنەوەی دووەم لەئەنجومەنی نوێنەران و، دانانی میکانێزمێک بۆ بەدواداچونی کاری پارێزگاکان و ئیدارە خۆجییەکان و پێکهێنانی لیژنە لەبارەیانەوە.

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی تەئکیدی لەپێویستی پێگەیاندنی یاساکەو ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ سەرجەم لیژنەکان کردەوە، بەوشێوەیەی زامنی دادوەری دەکات بۆ سەرجەم پارێزگاکان و بەسودی هاوڵاتیان ئەشکێتەوە.

لیژنەی دارایی لەگەڵ لیژنە پەرلەمانییەکان تاوتوێی زیادکردنی بڕی پارەی تەرخانکراویشی کرد بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکان و دابینکردنی هاوکاری پێویست بۆ داڵدەدانیان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣١/٥/٢٠٢٢