لیژنەی دارایی میوانداری بەرێوەبەری گشتی دەستەی گومرگ و جێگری بەرێوەبەری گشتی باجەكان دەكات

لیژنەی دارایی بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار مەحاسن حەمدون سەرۆكی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامەكانی، رۆژی پێنج شەممە 19/10/2022 میوانداری بەرێز شاكر زوبەیدی بەرێوەبەری گشتی دەستەی گومرگ و، بەرێز سامر عەبدولهادی جێگری بەرێوەبەری گشتی باجەكانی كرد، لەبارەگای لیژنە.

لیژنە لەكۆبونەوەكدا، پرسیاری كرد لەبارەی رێوشوینەكانی دەستەی باجەكان سەبارەت بە ئەماناتی باجی ناوەندە گومرگییەكان و كۆمپانیا كەمتەرخەمەكان.

لیژنەی دارایی پەرلەمان پاڵپشت بە كاری لیژنە لەروی چاودێرییەوە، گوێبیستی باسێكی تیروتەسەل بوو لەبارەی كاری دەستەكە، وێرای ئەو برە پارانە رەوانەی داهاتەكانی دەوڵەت كراون.

لیژنە بریاریدا، لیژنەیەكی لاوەكی بۆ وردبینیكردنی دۆسییەكە پێكبهێنێت، داواشی لەپەیوەندیداران كرد تەواوی وردەكارییەكان بە نوسراوی فەرمی بنێرن بۆ ئاگاداربوون لەوردەكاری بابەتەكە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن

20/10/2022