لیژنەی دارایی تاوتۆێی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ لەگەڵ وەزیری بازرگانی دەكات

‎لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیاد عەتوان ئەلعەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه‌، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 17/4/2024، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری بازرگانی بەڕێز ئەثیر ئەلغەریری و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک به‌ست، بۆ تاوتوێكردنی‌ خشتە تەرخانکراوەکانی وەزارەت بۆ ساڵی دارایی 2024 و میکانیزمەکانی به‌ پرۆسەکردنی خۆراک و سەبەتەی خۆراک بۆ هاوڵاتیان.
‎لە سەرەتای میواندارییەکەدا، سەرۆکی لیژنەی دارایی پێشوازی لە وەزیر و ستافی وەزارەت کردو ئاماژەی بە پەرۆشی لیژنەکە کرد بۆ بەدواداچوون بۆ هەموو وەزارەتەکان و لەسەروی هەمووشیانەوە وەزارەتی بازرگانی، بەهۆی ئەولەوییەتی و بەرپرسیارێتییەکەی بۆ ژیانی هاوڵاتیان، وتیشی ئێمە چاودێری کارەکانی وەزارەت دەکەین لە دۆسیەی به‌ پرۆسەکردنی خۆراک و بڕی پێویست بۆ دابینکردنی.
‎لیژنەکە لەگەڵ وەزیری بازرگانی تاوتوێی تەرخانکردن و خشتەی بودجەی وەزارەت و ئەوەی پەیوەندی هەیە بە پرۆسەی خۆراک و سەبەتەی خۆراکەوە تاوتوێ کردو جەختیان لەسه‌ر گرنگی دۆسیەی ئاسایشی خۆراک بۆ هاوڵاتیان کردەوە.
‎لە لای خۆیەوە، بەڕێز ئەثیر ئەلغەریری ڕۆڵی لیژنەی دارایی لە بەدواداچوون بۆ ڕێوشوێنەکانی دەسەڵاتە جێبەجێکارەکان بە نرخ هەڵسەنگاند، لە کاتێکدا ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی کار و میتۆدی وەزارەت لە پرۆسەکردنی کەرەستەکان و سەبەتەی خۆراکدا پێشکەش کرد، جگە لە دۆسیەی به‌ پرۆسەکردنی ئارد و ئاماژەی بەوەکرد کە وەزارەت کۆگایەکی ستراتیژی پێویستی هەیە، لە کاتێکدا دەرچوونی عێراق لە پۆلێنکردنی هەڵئاوسانی نرخی خۆراکی جیهانی ئاشکرا کرد.
‎وەزیری بازرگانی ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ ئامانجی بەرنامەی حکومەت بە ئۆتۆماتیکیکردنی سیستەمی نوێکردنەوەی کارتی ڕێژەیی و گۆڕینی ئەلیکترۆنییە و ئاشکراکردنی ئەوەی کە داتای پێنج پارێزگا نوێ دەکرێنەوە، لە کاتێکدا داتاکانی دیکە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی ئەلیکترۆنییەوە نوێ دەکرێنەوە، لەگەڵ خشتەیەک بۆ نوێکردنەوەی داتای هەموو پارێزگاکان.
‎هه‌روه‌ها گفتوگۆی ورد لە نێوان لیژنەکە و وەزیری بازرگانی کرا سەبارەت بە خشتەی وەزارەت بۆ ساڵی دارایی 2024 و تەرخانکردنی دارایی وەزارەت پەیوەست بە فۆرمی خۆراك و دابینکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ هاوڵاتیان.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٤/١٧