لیژنەی دارایی تاوتۆیێ یاسایی میلاك دەكات
لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی و ئامادهبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی یەکشەممە 24/3/2024، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا سەبارەت بە خوێندنەوەی دووەمی یاسای هەموارکردنی بیست و یەکەم بۆ یاسای میلاكی ژمارە (25)ی ساڵی 1960 بهست.
ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی ڕایگەیاند کە لیژنەکە جدییە سەبارەت بە تەواوکردنی خوێندنەوەی دووەم بۆ خێراکردنی پەسەندکردنی ئەم یاسایە کە خزمەتی بەشێکی فراوان لە هاوڵاتیان دەکات و بەشداری دەکات لە باشترکردنی بارودۆخی فەرمانبەران و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنە بەڕێوەچوو، لیژنەکە تاوتوێی ئەو ڕاپۆرتەی کرد کە لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای میلاك ئامادەکراوە بۆ خزمەتکردنی فەرمانبەران و ڕاپۆرتی کۆتایی پەسەند بکات بۆ پێشکەشکردنی دەنگدان لە ئەنجومەنی نوێنەران و جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی بەشداریکردنی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پرۆسەی هەموارکردنی یاساکەدا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٣/٢٤