لیژنەی خوێندنی‌ باڵای پەڕلەمان چاوی بەشاندی سەندیکای ئاکادیمیەكانی‌ عێراقی دەکەوێت

سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی باڵاوتوێژینەوەی زانستی پەڕلەمان، دکتۆر مزاحم خەیات سەرۆکی لیژنەکە، ڕوژی دووشەممە، چاویكه‌وت بەسەرۆک و ئەندامەکانی سەندیکای ئاکادیمیەكانی‌ عێراقی.
سەرۆکی لیژنەی خوێندنی‌ باڵای‌ پەڕلەمانی گوێبێستی‌ تێبینیەکان بوو سەبارەت بەئەو یاسایانەی‌ کە تایبەتن بە کەرتی فێرکردنی باڵاو جەختکردنەوە لەسەر گرنگیدان بە یاساکان و بەڕێکردنی ئەو هەموارکردنانەی‌ کە ئاستی‌ خوێندن بەرزدەکاتەوە.
سەرۆکی لیژنەی‌ خوێندنی‌ باڵای‌ پەڕلەمانی جەختیكرده‌وه‌ لەسەر خوێندنەوەی تێبینی و پێشنیارەکان کە پێشکەش کراون، ئەوانەی کە ئاستی دۆخی‌ فێرکردن بەرزدەکەنەوه.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٩/١/٢٠٢٤