لیژنەی خزمەگوزاریەکان و ئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان میوانداری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست و کادیری پێشکەوتوو دەکات
لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار عەلی حمێداوی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه، ڕۆژی سێشەممە ١٤/١١/٢٠٢٣ میوانداری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست و کادیری پێشکەوتوو دەکات.
لە میواندارییەکەدا کە ههریهك له بەڕێوەبەری کاروباری مۆڵەتپێدانەکانی پتڕۆڵ و سەرۆکی لیژنەی ئێڵجی ئێم سی و بەڕێوەبەری دەستەی پڕۆسەکان و بەڕێوەبەری دەستەی دارایی و سەرۆکی لیژنەی یارمەتیدانی کۆمەڵایەتی لە کێڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەغداو بەڕێوەبەری دەستەی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی و سەلامەتی ژینگەو پیشەیی تێیدا ئامادەبوون، تاوتوێی پڕۆژەکانی سوودی کۆمەڵایەتی و دۆسیەی کارگێڕانی عێراقی و بێگانەکان كرا.
ههر له كۆبوونهوهكهدا تاوتوێی بابهتی پێویستی پێدانی لیستێكی تایبهت بەناوەکانی پڕۆژەکان به لیژنهكه كراو میکانیزم وئەرکەکانی کۆمپانیاکەو چۆنیەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بە هاونیشتمانیان لە ڕێگهی سوودهكانی کۆمەڵایەتیەوه، سەرەڕای خوێندنەوەی دۆسیەی دامەزراندن و کرێکاری و دۆسیەی بەڕێوەبردنی کارگێڕانی عێراقی و دۆسیەی یارمەتیدانی کۆمەڵایەتی و میکانیزمی ڕاگەیاندن و ناردن بۆ بەجێهێنانی ئەم یارمەتیانە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا لیژنه بڕیاریدا كه وێنهیهك له مۆڵهتپێدانهكان و دهستوری ئهمنی تایبەت بە کرێکاریەتی لهلایهن كۆمپانیاكهوه بدرێته لیژنه، بۆ بەراوردکردنیان لە گەڵ نووسراوە ئاراستەکراوەکان بۆ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، بەمەبەستی لێ وردبوونەوەو بەراوردکردنیان و گوێگرتن بۆ وەڵامەکانی ئەوانەی پەیوەندیدارن بەپرسیارەکان لەلایەن خانمان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکەوه، سهبارهت بهكۆكردنهوهی کارگێریی گشتی و کارکردن بەشێوەی کرێکار، سەرەڕای بوودجەو ژمارە زۆرە نامەعقولەکان بە بەراوردکردن لەگەڵ قەوارەو پانتایی پڕۆژەکە، کە تهوهری پرسیارەکەیە سهبارهت به خشتەکانی ژمارەی پڕۆژەکان لەمیانی میوانداریەکەی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمانیدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٤/١١/٢٠٢٣