لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان بەدواداچوون بۆ پڕۆژە یاسای جیاکردنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان و باخەکانی میوە لە چوارچێوەی دیزاینی بنەڕەتی شاری بەغدا و شارەوانییەکان و چارەسەرکردنی دۆسیه‌ی نیشتەجێبوون لە عێراق دەکات
لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان بە سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عەلی حمێداوی سەرۆکی لیژنەکە، بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ په‌یمانگای گەشەپێدانی پەرلەمانی و بە پاڵپشتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بە ئامادەبوونی خانمان و به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌را، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢/٢٨/٢٠٢٤ دانیشتنێكی گوێبیستنی به‌ست.
له دانیشتنه‌كه‌دا تیشک خرایەسەر ڕەشنووسی یاسای دەردانی زەوی و باخی میوە، ئه‌وه‌ی کە دەکەوێتە چوارچێوەی دیزاینی بنەڕەتی شاری بەغدا و شارەوانییەکان و چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی نیشتەجێبوون لە عێراق.
لە دانیشتنەکەدا لایەنە پەیوەندیدارەکان و کارگێڕان و پسپۆڕان و گرنگیپێده‌ره‌كان به دۆسیه‌ی نیشته‌جێكردن لە پارێزگای بەغداو شارەوانی بەغداو وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان ئاماده‌بوون.
سه‌ره‌تا سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان په‌رله‌مانتار عەلی حمێداوی دانیشتنه‌كه‌ی به وتارێک کردەوە، تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی بەڕێزان په‌رله‌مانتارو بەرپرسانی بواری جێبەجێکردن و سەرجەم ئامادەبووان کرد، جەختیشیكرده‌وه لە گرنگی زانیاری و بۆچوونی گشتی و دیدگاکان سەبارەت بە پڕۆژەو پێشنیارەکانی یاسادانان، ئەمەش ڕێکخراوترین شێوازە بۆ بەدەستهێنانی سەرنج یان بڕوانامه‌ی گشتی لەبەردەم پەرلەماندا، گووتیشی كه ئامانج له به‌ستنی دانیشتنی یاسادانان سه‌باره‌ت بە ڕەشنووسی یاسای جیاکردنەوەی زەوی و باخەکانی میوەی هەڵکەوتووەوە هەیە لە چوارچێوەی دیزاینی بنەڕەتی شاری بەغداو شارەوانییەکان بریتییە لە وەرگرتنی بۆچوونی جیاواز لە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕای گشتی، کە ئه‌مه‌ش دەبێتە هۆی پتەوکردنی هاوبەشی له نێوان دەسەڵاتە جیاوازەکان و ڕای گشتی بەمەبەستی هێنانەدی گۆڕانکارییە پێویستەکان و پەسەندکردنی ئەم یاسایە دۆخی یاسایی داگیرکەرانی زەوی ڕاست دەکاتەوە.
هه‌روه‌ها لیژنە تاوتوێی بۆچوونەکانی لەسەر پێشنیاری هەموارکردنەکان کرد‌و گوێیان لە بۆچوونی سەرۆکی پەرلەمان گرت بۆ گوێگرتن لە ڕەشنووسی یاسای جیاکردنەوەی ئەو زەوی و باخانەی کە کەوتوونەتە چوارچێوەی دیزاینی بنەڕەتی شاری بەغداو شارەوانییەکان، کە وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌ستپێكردنی کارکردن له هەموو شارەکانی عێراق و شارەوانییەکان و نەهێشتنی گەڕەکه هه‌ڕه‌مه‌كیه‌كان، هەروەها ئەو هەموارکردنانەی کە پەیوەندییان بە مافی ده‌ستێوه‌ردان هه‌یه به مادەکانی یاساکەو قەرەبووکردنەوەی نەختینەی زەوییە داگیرکراوەکانەوە هەیە بۆ سودمەندان و پاشەکەوتکردنی بڕە پارەیەکی زۆر بۆ دەوڵەت.
لیژنەی خزمەتگوزاری پەرلەمان لە میانەی گفتوگۆکەدا ئاماژەی بەوەدا کە چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی نیشتەجێبوون لە عێراق پێویستی بە سێ ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە کە بەسەر سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا دابەش بکرێت، دووپاتیشیكرده‌وه كه ئەم دانیشتنە یەکەم دانیشتنی له‌و جۆره‌یه‌و دانیشتنەکانی دیکەی به‌دواییدا دێت به ئامانجی پێگەیشتنی بڕگەکانی یاساکە، له‌ڕێگه‌ی بانگهێشتکردنی سەرجەم وەزارەتەکان و ئۆرگان و کەرتە پەیوەندیدارە جیاوازەکان و پێشکەشکردنی ڕاسپاردەو چارەسەر لە دانیشتنەکای داهاتووادا.
لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری په‌رله‌مانتار حمێداوی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكه‌شی پەیمانگای گەشەپێدانی پەرلەمانی كرد، بۆ هاوکاریکردنی لەگەڵ لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان لە سازدانی ئەم دانیشتنە یاساییە، بەو هیوایەی كه دانیشتنی چاودێری لە چوارچێوەی میتۆدۆلۆژیای کارەکانیدا ئەنجام بدات لە چوارچێوەی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانیدا ببه‌ستێت.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/28/2024