لیژنەی خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی تاوتوێی‌ پڕۆژەی‌ یاسای یەکەم هەموارکردنی یاسای سندووقی نیشتەجێکردنی عێراقیی ژمارە ٢٢ ساڵی ٢٠١١ دەکات

لیژنەی خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی، سێشەمە١٣/٢/٢٠٢٤، کۆبوونەوەیەکی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار عەلی ئەلحمێداوی سەرۆکی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی‌ ئەندامەکانی لیژنه‌ بەست.
لیژنەی خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوە تاوتوێی پڕۆژەی یەکەم هەموارکردنی یاسای سندووقی نیشتەجێکردنی عێراقی ژمارە ٣٢ ساڵی ٢٠١١ کرد، بۆ پێگەیاندن و خوێندنەوەی هەموارکردنەکانی، بەمەبەستی گرتنەوەی پترترین ژمارەی هاونیشتمانیان، بۆ دابینکردنی سەرچاوەکان کە خانوویەکی نیشتەجێبوونیان بۆ مسۆگەر بکات.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەکە عەلی ئەلحمێداوی جەختیكرده‌وه‌ لەسەر تەواوکردنی قۆناغەکانی دەرکردنی یاساکە، لەسەرەتاوە لەدەنگدان لەسەری لەناو لیژنەدا و بەرزکردنەوەی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ ئەوەی بیخاتە ناو خشتەی کارەکانی ئەنجومەندا بۆ خوێندنەوەی و دەنگ لەسەردانی، سەرەڕای پێشەوەبردنی بەرەو دەرکردنە یاساییەکان، ئەوانەی کە لەنێو تایبەتمەندیی لیژنەی خزمەتگوزاریەکاندان و کاراکردنی ڕۆڵیان لە هەردوولایەنی یاسا دەرکردن و چاودێرییەوە، ئەوانەی کە پەیوەندیدارن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان له‌ بەغداو پارێزگاکان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٣/٢/٢٠٢٤