لیژنەی تەندروستی و ژینگە یەکەم پێشنیاری یاسای یارمەتی پزیشکی خوێندەوە

ڕۆژی سێشەممەی 2022 / 5 / 31 لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان کۆبونەوەیەکی بەسەرۆکایەتیی دکتۆر لقاء ئەلیاسین سەرۆکی تەمەن و ئامادەبوونی ئەندامەکانی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند بڕگەیەک لەخشتەی کاری خۆیدا .

لیژنەکە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لیژنەی دارایی تاوتوێ کرد بۆ پەسەندکردنی ڕاسپاردەکان و دانانی لە یاسای فریاکەوتنی پاراستنی خۆراک، و وەزارەتی دارایی ئاگادار کراوەتەوە گرنگی پشتگیریکردنی لەسەر دەرماڵەی فریاکەوتنی وەزارەتی تەندروستی بەهۆی پێویستی وەزارەتەکەوە .

هەروەها پێشنیاری یاسای یارمەتی پزیشکی بۆ یەکەم جار لە ناو لیژنەکەدا خوێندرایەوە. جگە لەدەنگدان لەسەر کاندیدکردنی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسم ئەلغەرابی بۆ لیژنەی دۆستایەتی عێراق و سکاندیناڤیا .

لیژنەکە بڕیاریدا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنێ بەئەندامێتی سوندوس ئەللامی و دکتۆر قەیس ئەلفەرتوسی و دکتۆر باسم ئەلغەرابی و خەدیجە ئاکیە بۆ بەدواداچوون لەسەر مافەکانی سوپای سپی .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣١/ ٥/ ٢٠٢٢