لیژنەی ئافرەت وخێزان ومنداڵی پەرلەمان میوانداری ژمارەیەک لە نوێنەرانی لایەنە جێبەجێکارەکانی پەیوەندیدار بە دهركردنی یاسای پاراستنی منداڵ دەکات
لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵی پەرلەمانی ئەمڕۆ دووشەممە 14/11/2022 بە سەرۆکایەتی پهرلهمانتار ئبتسام هیلالی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامەکان، میوانداری ژمارەیەک لە نوێنەرانی لایەنە جێبەجێکارەکانی پەیوەندیدار بە یاسادانانی یاسای پاراستنی منداڵ لە هۆڵی شەبیبی له ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
له دیدارهكهدا پەرلەمانتار هیلالی ئاماژەی بەوەدا کە یاساکە پێویستی بە هەموارکردنەوەیەکی زۆر هەیە لە گەڵ یاسادانانی هاوشێوەداو پێویسته کار بۆ بەدیهێنانی پاراستنی کاریگەرانەی ئەو منداڵە بکرێت کە ناوکی خێزانەو لە ڕێگەی کۆمەڵگای عێراقی، بە پشتبهستن به پەیماننامەی نێودەوڵەتی بنیاتنراو کە عێراق بە ژمارە (3) ی ساڵی 1994 ەوە پەیوەست بووە بە یاسای پاراستنی منداڵێتی و پێشكەوتنی.
ئامادهبووان له نوێنەرانی وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵاو وەزارەتی ناوخۆ و کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ سهرنج وتێبینی خۆیان پێشكهشكردو جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە یاساکە پێویستی بە هەموارکردن و زیادکردنێکی زۆر هەیە به هاوئاهەنگی لە گەڵ مافەکانی منداڵ وبە هاوکاری نێوان لایەنی یاسادانان و جێبەجێکارەکان بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاساکە بەباشترین شێوە.
هەروەها خاتوو غادە ئەلڕوفەیعی بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری منداڵان لە دەسەڵاتی باڵای چاودێری منداڵان بەشداری میوانداریەکەی کرد و ڕۆڵی کۆمیسیۆنەکەی خستهڕوو له ئامادەکردنی چەندین تێبینی و هەموارکردنهوه بۆ یاساکە و ناردنیان بۆ لیژنە بهمهبهستی وەرگرتن وبه ههند وهرگرتنیان.
لەکۆتایی میواندارییەکەشدا لیژنە پێشنیازیكرد كه ماوهی دوو هەفتە بە ئامادەبوان بدرێت بهمهبهستی ئامادهكردنی بیرۆكهی سهبارهت به یاساكه، هەروەها کارکردن لە سەر دەرکردنی ڕەشنووسی هەموارکراوی یاساکە بە پێی نەریت و دابونەریتی ئیسلامی هاوکات بەردەوامبوون لە سازدانی سیمینارو کۆبوونەوەکانی پەیوەست بە هەموارکردنی یاساکە بۆ باشترکردنی واقیعی تەندروستی و پەروەردەیی منداڵانی عێراق و دەستەبەرکردنی ماف و خستنهڕووی ئەرکەکانیان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٤ / ١١ / ٢٠٢٢