لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵی پەرلەمانی میوانداری ڕێكخراوی یونسێفی نێودەوڵەتی دەکات
لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا ئەلشمەری سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران ڕۆژی سێشەممە، میوانداری خاتوو سوعاد ئەللامی نوێنەری ڕێكخراوی یونیسێف لە بارەگای لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد .
بابەتی میواندارییهكه بریتی بوو لە گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی پێگەیشتن بە پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵ و چارەسەرکردنی پێشنیارەکە بۆ هەموارکردنەوەی ماددەی 57 لە یاسای باری کەسی .
سەرۆکی لیژنەکەو نوێنەرانی ئامادەبوو جەختیان لە گرنگی دۆزینەوەی یاسایەک کردهوه، کە بەرپرس بێت لە پاراستنی منداڵان بە گوێرەی بنەمای بەرژەوەندی باڵای منداڵ و خێزان و بە لەبەرچاوگرتنی ژینگەی کۆمەڵایەتی عێراق .
لە لایەکی دیکەوە، نوێنەری یونیسێف هەوڵەکانی ڕێکخراوەکەی دەربڕی بۆ دابینکردنی یارمەتی بۆ لیژنەی ژنان و خێزان و منداڵان و پشتگیریکردنی کارە یاساییەکانی .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٧ / ٢ / ٢٠٢٤