لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵان میوانداری شاندی دامەزراوەی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ بەرەوپێشبردنی سیاسەتی نوێنەرایەتیكردن

لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا ئەلشمەری سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار سۆر محەمەد ڕەشید جێگری سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی دووشەممە میوانداری شاندێکی دامەزراوەی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی کرد، بۆ بەرزکردنەوەی سیاسەتی نوێنەرایەتی لە بارەگای لیژنەکە لە بینای ئەنجومەنی نوێنەران.
لیژنەکە لەگەڵ شاندی هاوبەشەکان گفتوگۆیان کرد لەسەر چۆنیەتی هەماهەنگی لە بواری دابینکردنی هاوکاری لە ڕاهێنان و پشتیوانی، بەتایبەتی لە پێگەیشتنی پڕۆژە یاساکان بۆ بەدیهێنانی خواست و ئەرکەکانی لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی‌ پەرلەمانی.
پەرلەمانتار ئەلشمەری جەختی کردەوە لەسەر گرنگی سەیرکردنی ئەو کێشانەی کە ژنان لە کۆمەڵگای عێراقیدا دەناڵێنن، بەتایبەتی لە ڕووی تەندروستی و پەروەردەییەوەو داوای دابینکردنی پشتیوانی بۆ پەرلەمانتارانی ژنانی عێراقی کرد لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان لە یاسادانان .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٦ / ٢ / ٢٠٢٤