‎لیژنەی ئافره‌تی‌ پەرلەمان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند یاسایەک

لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمانی ئەمڕۆ شەممە 30/9/2023، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمەری، سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه‌، کۆبوونەوەی خولی خۆی لە بارەگای لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران به‌ست، بۆ گفتوگۆکردن لە سەر ژمارەیەک یاسا.
لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک یاسا گفتوگۆیان لەسەر کرا، گرنگترینیان پڕۆژەی‌ یاسای پاراستنی منداڵان و پێشنیاری یاسای هەموارکردنی ماددەی 57 و کارکردن بۆ تەواوکردنی و ئامادەکردنی پڕۆژەی کۆتایی.
پەرلەمانتار شمەری ڕاپۆرتی خۆی پێشكه‌شكرد، سه‌باره‌ت به‌ گەڕاندنەوەی پڕۆژەی‌ یاسای پاراستن لە توندوتیژی خێزانی بۆ حکومەت و ناردنی ڕاپۆرتەکە بۆ نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێداچوونەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣٠ / ٩ / ٢٠٢٣