لیژنەی ئافره‌تی‌ پەرلەمان لە پانێڵێکدا بەشداری له‌ گفتوگۆی‌ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هۆتێلی‌ بابل دەکات

لە سەر بانگهێشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە هاوکاری بەشی تواناسازی ژنان لە سکرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئیبتسام هیلالی سەرۆکی تەمەنی لیژنە ڕۆژی چوارشەممە 9 / 11 / 2022 لە هۆتێلی‌ بابل لە بەغدا، بەشداری لە وۆرکشۆپێكدا کرد.

لە میانەی وۆرکشۆپەکەدا پەرلەمانتار هیلالی وتارێکی پێشکەشکردو دەستتێوەردانی لە سەر ڕۆڵی لیژنەی پەرلەمان کرد لەپشتیوانیکردنی سەرجەم ئەو یاسایانەی خزمەتی ژنان دەکات و کار بۆ پێشخستنی واقیعی کۆمەڵایەتی و ئابوری خێزانی عێراق دەکات کە ژنان گرنگترین بەشە تێیدا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٩ / ١١ / ٢٠٢٢