لیژنەی ئافرهتی پەرلەمانی میوانداری شاندێکی پەیمانگای نێودەوڵەتی یاسا و مافی مرۆڤی ئەمریکی دەکات
ڕۆژی سێشەممە 1/11/2022 لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئیبتیسام هیلالی سەرۆکی تەمەنی لیژنەکە میوانداری شاندێکی پەیمانگای یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤی ئەمریکی کرد لە بارەگای لیژنە لە ئەنجومەنی نوێنەران.
لە دیدارهكهدا هەردوولا میکانیزمی هەماهەنگی نێوانیان لە بواری داڕشتنی یاسادانان و پشتگیری لیژنەکەیان تاوتوێکرد، جگە لە ڕێکەوتن لە سەر ڕێکخراوی یاداشتنامەی ڕێکەوتن و پلانی کار بەئامانجی پەرەپێدانی کاری لیژنەکە لەڕێگەی دابینکردنی شارەزایی و ئەزموونی سەرکەوتوویهوه.
هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوام بونی پەیوەندییەکان و ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەڕۆژانی داهاتوودا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١ / ١١ / ٢٠٢٢