‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پڕۆژە یاسای ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێ دەکات

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی به‌ست بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار کەریم عەلیوی محەمەداوی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر كارنامەی دانیشتنەكانیان .
‎لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنە بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی و هەموارکردنەکانی یاساکە کرا، کە چاوەڕوان دەکرێت لەناو لیژنەکەدا دەنگی لەسەر بدرێت، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاساکان کە ئاماژەیان پێکراوە بۆ لیژنەکە.
‎لیژنەکە تاوتوێی خشتەی ئەو میواندارییانەی کرد کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجامی دەدات، بۆ بەرپرسانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر خشتەی سەردانیکردنی لیژنەکە بۆ دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان لە سەرانسەری عێراقدا.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٣/١٠