‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری تاوتوێی پڕۆژە یاسای ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی دەكات

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار کەریم علێوی محەمەداوی سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە به‌ست، بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی.
‎لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی پرۆژە یاسای ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی کرا.
‎لیژنەکه خشتەی میوانداریکردنی بەرپرسان و سەركردە ئەمنیەکان لە وەزارەتەکان و دامودەزگا ئەمنیەکان تاوتوێ کرد.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٢٨