لیژنەی ئابوری پەرلەمان پێشوازی لە شاندی ڕێکخراوی بازرگانی جیھانی دەکات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد سەلیم کینانی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی بازرگانی جیھانی کرد.
لە دیدارێکدا ئەگەری پەیوەندیکردنی کۆماری عێراق بە ڕێکخراوی بازرگانی جیھانی، ھەروەھا گرنگترین ئەو ڕێکارەکانەش کە پێویستە لەسەر عێراق بیگرێتەبەر، تاوەکو بچێتە ناو ڕێکخراوی بازرگانی جیھانیەوە باسی لێوەکرا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٣