لیژنەی ئابوری پەرلەمان بەرنامەی کارەکانی بۆ ماوەی داھاتوو تاوتوێ دەکات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد سەلیم کینانی و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی بەست بۆ تاوتوێکردنی بەرنامەی کارەکانی لە ماوەکانی داھاتوودا.
لەمیانی دیدارەکەدا لیژنەکە تاوتوێی ئەو پێشنیارو پرۆژە یاسایانەی کرد کە بۆ لیژنەکە نێردراوە و ھەروەھا لێی بکۆڵێتەوە و بڕیاری گونجاو سەبارەت بە پێشنیارو پرۆژە یاساکان بدات، بەر لە دەرکردنی یاساکە.
لە لایەکی دیکەوە لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە لیژنەکە بڕیاریدا ئەندامانی لیژنەکە دابەش بکات بەسەر چەند لیژنەیەکی لاوەکیدا، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کاری ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی دەکەونە چوارچێوەی تایبەتمەندی لیژنەکەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/١١