لیژنەی ئابوری‌ و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی پیشەسازی دەکات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار یاسر حسێنی جێگری سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ڕۆژی دووشەممە، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای فوڕات و بەڕێوەبەری گشتی چنین لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان کرد.
لە دیدارەکەدا کە لە بارەگای لیژنە بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی گرفت و لەمپەرەکانی بەردەم کاری کارگەکانی سەر بە وەزارەت، جگە لە تاوتوێکردنی ئەو ڕێگەچارانەی کە بەردەستە بۆ کەمکردنەوەی ئەو گرفتانە، تاوەکو بەشدار بێت لە پشتیوانیکردنی ئابوری نیشتمانی و خستنەسەر کاری دەستی کاری عێراقی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١/١٦