لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لەگەڵ شاندی پەرلەمانی ئوردن تاوتوێی پەیوەندی دوولایەنەی ئابوری دەکات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد کینانی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە شاندی پەرلەمانی ئوردنی بەسەرۆکایەتی دکتۆر ئەحمەد خەلالیە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن.
سەرۆکی لیژنەکە بەخێرهاتنی شاندی سەردانکەری پەرلەمانی ئوردنی کرد و هیوای مانەوەیەکی خۆشی بۆ خواست لە وڵاتی دووەمیان کە عێراقە.
لەمیانی میوانداریەکە کە لەبارەگای لیژنەکە بەڕێوەچوو بەڕێز سەرۆکی لیژنە دووپاتی کردەوە کەوا پەیوەندیەکان لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن ، تۆکمەیە و ئاڵۆگۆڕی سەردانەکان لەنێوان ھەردوولادا ھەیە، ڕوونیشیکردەوە کەوا لیژنەکە ھەوڵ بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانە دەدات کە خزمەت بە بەرەوپێشبردنی ئابوری عێراق دەکات.ھەروەھا داوای لە کۆمپانیا ئوردنیەکان کرد کەوا پێویستە بەشداربن لە پرۆژە وەبەرھێنانەکان لە عێراق و جەختیشی لە گرنگی بایەخدان بە شاری پیشەسازی و پشتیوانی و کاراکردنەوەی کۆمپانیای عێراقی ئوردنی کردەوە.

لەلای خۆیەوە دکتۆر خەلالیە دووپاتی کردەوە کە عێراق پێگەیەکی گەورەی لە ئوردن هەیەو ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات پتەو و تۆکمەن، ھەروەھا سەرنجی خستەسەر ھەوڵی حکومەتی ووڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوریەکان لەنێوان ھەردوو وڵات ئەویش لەڕێی چالاککردنی وەبەرھێنانەوە. ھەروەھا ڕوونیشیکردەوە کە پاش مانگێکی تر پێکەوەبەستنەوەی کارەبای نێوان ھەردوو ووڵات تەواو دەبێت، وە دووپاتیکردەوە کەوا ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن لەھەوڵی ھاندانی کۆمپانیا ئوردنیەکانە تاوەکو وەبەرھێنان لە عێراق بکەن.
لەلای خۆشیانەوە بەڕێزان ئەندامانی لیژنە جەختیان لە پشتیوانی عێراق بۆ ئوردن کردەوە لەم ماوەیەدا کە ئوردن بەدۆخێکی ئابوری سەختدا تێدەپەڕێت.ئاماژەیان دا بە پشتیوانی کردن لە پرۆژەی بۆری نەوت لە خاکی عێراقەوە بۆ خاکی ئوردن ئەمەش بایەخێکی ئابوری گەورەی دەبێت بۆ ھەردوو وڵات.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ڕئکەوتن لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی سەردانە دووقۆڵیەکان لەنێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و لیژنەکانیان، بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتننامەکان کە خزمەت بەبەرژەوەندیەکانی ھەردوو وڵات بکات.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٧/٣١