لیژنه‌ی‌ یاسایی پەرلەمان چاودێریی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکاندا دەکات

بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەممەد عەنوز سەرۆکی تەمەن ڕۆژی دووشەممە لیژنەی یاسایی کۆبۆوە بە مەبەستی تاوتوێكردنی‌ چەند بابەتێک کە لە خشتەی کارەکانیدا ھاتبوو.
ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ڕێکەوتن لە سەر پێکھێنانی چەند لیژنەیەکی لاوەکی کاتی بە مەبەستی چاودێریکردنی بەشێک لە دامەزراوەكانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبەجێکردن، لەوانە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ چاودێریکردنی چۆنێتی جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک لە وەزارەتەکان و دام و دەزگاکانی دەرەوەی وەزارەتەکان.
ھەروەھا پێكهێنانی لیژنەیەک بە مەبەستی چاودێریکردنی کاروباری كارگێڕی‌ و دارایی لە ئەنجومەنی پارێزگاکان.
ئەمە جگە لە پێكهێنانی‌ لیژنەیەک بۆ سەردانی کردنی زیندانەکان و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی ناو زیندانەکان و کێشەو لەمپەرەکان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٤ ی ئۆکتۆبەری٢٠٢٢