لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان میوانداری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی ده‌كات
لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار زه‌هره به‌چاری سه‌رۆكی لیژنه‌كه و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی‌لیژنه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22 /3/2023 میوانداری میوانداری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی كرد
له‌میوانداریه‌كه‌دا تاووێی واقیعی ئێستای ده‌سه‌ڵاته‌كه و ئه‌وئاسته‌نگانه‌ی له‌كاره‌كانیدا روبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه و پێویستیشه و گرنگه ئاسایش و سه‌لامه‌تی فرۆكه و فرۆكه‌خانه‌كان بپارێزێت
هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی ده‌ركردنى یاسا یا هه‌مواری یاسای ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی 148 ی ساڵی 1974 كرا بۆجێبه‌جێكردنی پێویستیه‌كانی قۆناغه‌كانی ئێستا و داهاتوو كه‌جیهان ئێستا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامدایه و ، جیاكردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان له‌ده‌سه‌ڵات ودامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی و په‌ره‌ی پێبدرێت و ، وێڕای دابینكردنی ته‌رخانی دارایی پێویست بۆدابینكردنی چاودێری و خزمه‌تگوزاری پێویست به‌پێی پێداویستییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی .
له‌ی خۆایانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه فرۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف كه‌س ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ریا ته‌نها له‌لایه‌نی هونه‌ریه‌وه نه‌بێت ، هاوكات پێشنیاری چاره‌سه‌ری كێشه وئاسته‌نگه‌كانی كرد كه نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدادی دواخستووه كه رووی وڵاته‌كه‌مانه له‌به‌رامبه‌ر جیهاندا و ،
پلانه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه بۆ ده‌رچوونه له‌گه‌مارۆی ئه‌وروپا و كارده‌كات بۆ زیادكردنی داهاته‌كانی له‌ڕێی ته‌واوكردنی 4 چوار فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كه‌له‌قۆناغی دروستكردندان بۆ ئه‌وه‌ی پشت به‌ئابوری تر نه‌به‌ستن له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه ی ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سه‌ر پێویستی پشتیوانی گوستنه‌وه‌ی نیشتمانی به‌ره‌وباشتر بێت ،
وێڕای تاوتوێكردنی ڕاده‌ی یاسایبونی وه‌به‌رهێنانی زه‌ویه‌كانی ده‌وروپشتی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداد وكاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌كانی له‌سه‌ر فرۆكه‌خانه و جوڵه‌ی فرۆكه‌كان تیایدا
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22 ی شوباتی 2023