لیژنه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێی‌ به‌ بازاڕكردنی‌ تۆڕه‌كان و بازرگانیكردنی‌ پشكه‌كان ده‌كات

په‌رله‌مانتار زه‌هره‌ ئه‌لبه‌چاری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11/4/2023 له‌گه‌ڵ پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ و به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ ته‌كنه‌لۆجیای‌ زانیارییه‌كان كۆبۆوه‌ و ، تاوتوێی‌ به‌بازاڕكردنی‌ تۆره‌كان و بازرگانیكردنی‌ پشكه‌كان كرا و پێویستی‌ دانانی‌ كۆنترۆڵ و رێنمایی‌ له‌لایه‌ن بانكی‌ ناوه‌ندی‌ بۆپێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ كۆمپانیاكان وێڕای‌ چاودێریكردنیان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌دۆسیه‌یه‌ی‌ پێدانی‌ مۆڵه‌ت
هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌دانانی‌ یاسای‌ به‌تاوانكردنی‌ خستنه‌بازاڕی‌ تۆڕه‌كان ( به‌نایاسایی‌ ) گرنگی‌ رۆڵبینینی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ له‌كۆنترۆڵكردنی‌ كۆمپانیاكانی‌ نێوه‌ندگیری‌ و كۆمپانیاكانی‌ حه‌واڵه‌كردنی‌ پاره‌
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كان تاوتوێی‌ پێویستی‌ ده‌ركردنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێی‌ بۆ ده‌سته‌ی‌ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی‌ ئێستای‌ ئه‌م كه‌رته‌دا بگونجێت

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
11ی‌ نیسانی‌ 2023