لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مان دۆسییه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ردوو كه‌رتی گوستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێده‌كات
لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار زه‌هره ئه‌لبه‌چاری ،سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و ئاماده‌بونی ئه‌ندامه‌كانی ،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه كۆبۆوه بۆتاوتوێكردنی بابه‌ته‌كانی ناو خشته‌ی كاری لیژنه‌كه.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه له باره‌گای لیژنه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كێشه و پرس و دۆسییه‌ی په‌یوه‌ست به هه‌ردوو كه‌رتی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان ، وێڕای تاوتوێكردنی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌سته‌كانی له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی لیژنه‌كه‌دایه.
لیژنه‌كه ئه‌نجامه‌كانی گه‌شته مه‌یدانییه‌كه‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی تاوتوێكرد به‌ئامانجی به‌دواداچوونی ورد بۆ كاروباری به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سرو ئه‌لفاوو پارێزگای به‌سره .
لیژنه‌كه بڕیاریدا راپۆرتێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ردانه‌كه بنوسێت و وێڕای میوانداریكردنی به‌ڕێوبه‌رانی به‌نده‌ره‌كان و به‌شه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌نیدار لیژنه‌كه بڕیار‌و راسپارده‌كانی لیژنه‌كه‌ی تاوتوێكردو بڕیاریدا به‌دواداچوون بۆ رێوشوێنی جێبه‌جێكردنی بكات.
هه‌روه‌ها لیژنه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ سكاڵای ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق كردئه‌وانه‌ی به‌زۆره‌ملێ گواستراونه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌كه.
لیژنه‌كه جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی‌كاری لیژنه لاوه‌كییه‌كان كه‌پێكهێنراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و ئاشكراكردنی‌راستییه‌كان سه‌باره‌ت به بونی گومان له‌گه‌نده‌ڵی له‌ژماره‌یه‌ك پرسداو ، ئاماژه‌شیاندا هه‌وڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه له‌پێناو ته‌واوكردنی كاره‌كانیان له‌بواره‌كانی یاسادانان و چاودێریكردن.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
26/4/2024