لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگی ده‌ركردنی یاسای رێكخستنی كاره وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیكردنه‌كان و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردنه‌كان ده‌كات
لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كان كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می له‌وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌می ساڵی یاسادانانی دووه‌می ئه‌نجامدا ،به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار زه‌هره ئه‌لبه‌چاری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامه‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 28/1/2024.
كۆبونه‌وه‌كه به‌خوێندنی سوره‌تی فاتیحه بۆ گیانی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد ،پاشان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاوبابه‌تانه كرا كه‌له‌خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌دا بوو ،كه لایه‌نی یاسادانانی له‌خۆگرتبوو و، له‌سه‌رویانه‌وه ، كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندیكردنه‌كان و زانیاری بوو ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان پێشنیازێك بۆ ئه‌و یاسایه‌ی سه‌ره‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له‌رێكخستنی كاری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیكردنه‌كان و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردنه‌كان .
سه‌باره‌ت به‌میحوه‌ری چاودێری، لیژنه‌كه تاوتوێی بڕیاری جیاكردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و لكاندنی به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه كۆمپانیای كه‌شتیوانی ئاسمانی كرد‌و ، لیژنه‌كه پێشنیاری بایه‌خدان به دامه‌زراندنی كۆمپانیای به‌ڕێوه‌بردنی فرۆكه‌خانه‌كانی كرد ، كه‌كۆمپانیایه‌كی سه‌ربه‌خۆبێت، و به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ببه‌سترێته‌وه .
سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كان په‌رله‌مانتار زه‌هره ئه‌لبه‌چاری ، كاركردنی به‌رده‌وامی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی به‌رزنرخاند كه‌به‌رده‌وامن له‌بینینی رۆڵی یاسادانان و چاودێری و پابه‌ندبونیان به كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه به‌ئامانجی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌وكارانه‌ی پێیان ده‌سپێردرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
28/1/2024