لیژنه‌ی‌ ‎کاری پەرلەمانی وۆرکشۆپێکی سەرەکی لەسەر یاسای ڕێکخراوەکانی سەندیکای کرێکاران و فەرمانبەران بەهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار ده‌به‌ستێت

ڕۆژی پێنجشەممە 14/9/2023، لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار جاسم عەتوان موسەوی و بەشداری ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه‌، وۆرکشۆپێکی سەرەتاییی ڕێكخست لەسەر یاسای ڕێکخراوەکانی سەندیکای کرێکاران و فەرمانبەران لە عێراق، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بەشی یاسایی لە وەزارەتی کار، بەڕێز ئەحمەد هادی ئەلبونیە، سەرۆک و نوێنەرانی سەندیکاکان و یەکێتی پیشەسازییەکانی عێراق .
لە وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی‌ یاسای پێشنیارکراو کراو ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی لەسەر ئازادی کۆبوونەوەو فرەیی یەکێتییەکان لە ڕێکەوتننامەی ژمارە ۸۷ی ساڵی ۱۹٤۸ و پەیماننامەی ژمارە ۹۸ی ساڵی ۱۹٤۹ پێشکەش کرا.
هەروەها تێبینییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کارو پلانی وەزارەت لەسەر ڕێکخستنی کاری سەندیکاکان و تێبینییەکانی سەبارەت بە یاسای ڕێکخستنی سەندیکاکان بۆ کرێکاران و فەرمانبەران لە عێراق پێشکەشکران، هەروەها تێڕوانینی سەندیکا لە ڕۆشنایی یاسای پێشنیارکراو بۆ دڵنیابوون لە مافی پێکهێنانی ڕێکخراوەکانی سەندیکاکان و لەخۆگرتنی هەموو کرێکاران بەبێ جیاکاری لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان و دابینکردنی پاراستن بۆ بەشداریکردن لە هەموو چالاکییەکانی سەندیکاکان .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٤ / ٩ / ٢٠٢٣