لیژنهی کاری پەرلەمانی میوانداری کۆمەڵی کەمئەندامانی عێراقی دەکات بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژهی یاسای هەموارکردنی یاسای چاودێری کەمئەندام و خاوەن پێداویستیه تایبەتەکان
لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حوسێن عەرەب و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه، ڕۆژی سێشەممە 14/11/2023 میوانداری کۆمەڵەی کەمئەندامانی عێراقی کردو لە ڕێگەیەوە تاوتوێی پڕۆژەی یاسای هەموارکردنی یەکەمی چاودێری کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیان کرد .
لیژنەکە گوێی لە تێبینیەکانی شاندی ئەنجومەنی نوێنەران گرت، بە سەرۆکایەتی بەڕێز موەفەق خەفاجی سەبارەت بەو هەموارکردنانەی کە لەلایەن لیژنەی پڕۆژە یاساکەوە پەسەندکراون، ئەگەر یاساکە بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی ماددەی پەیوەندیدار بە لایەنی داراییەوە بخرێتە دەنگدانەوە .
پەرلەمانتار حوسێن عەرەب جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکە بە پەرۆشییەوە کار لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکە دەکات، بە شێوەیەک کە مافەکانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕاست بکاتەوە و لە سەرەتای دانیشتنی پەرلەمانەوە یەکێکە لە كاره له پێشینهكان و ئامادەیە بۆ دەنگدان ئەگەر پڕۆژەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەربگیرێت .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٤ / ١١ / ٢٠٢٣