لیژنه‌ی‌ لاوانی پەرلەمان بەشداری له چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی لاوان دەکات

لیژنەی لاوان و وەرزش بە نوێنەرایەتی پەرلەمانتار چیای تەیمور عەبدول سەرۆکی تەمەن لە گەڵ پەرلەمانتار کاڤین سەعید ئەندامی لیژنەکە، ڕۆژی یەکشەممە، بەشدارییان لە چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی لاوان کرد، کە لە لایەن وەزارەتی لاوان و وەرزش بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی لاوان ڕێکخرابوو .
چالاکییەکانی بەرنامەی ڕۆژی جیهانی لاوان کە لە هۆتێلی بابل لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو و بە سپۆنسەری بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی وەزیران و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیران و نوێنەری یونیسێف لە عێراق و ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دەستیپێکرد، لە وتارەکەی وەزیری وەرزش و لاوان، بەڕێز ئەحمەد ئەلموبەرقەع، کۆمەڵێک بەرنامەی نیشتمانی لاوان خسته‌ڕوو، بە ناوی ئەنجومەنی نیشتمانی لاوان، کۆبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوای لاوان، پێوەری لاوان بۆ تێگەیشتن لە پێداویستییەکانی بازرگانانی گەنج و بەرنامەی شارەزایی ژیانی نیشتمانی .
پرۆگرامەکە چەندین پەرەگراف لە خۆ دەگرێت کە داهێنان و زیرەکی گەنجانی عێراق دەڕدەبڕێت وهەروەها ڕۆڵی وەزارەتی لاوان لە پاڵاوتن و پەرەپێدانی.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣ / ٨ / ٢٠٢٣