لیژنه‌ی‌ لاوانی پەرلەمانی گفتوگۆ دەکات له سەر ئی‌ه‌ پڕۆژه یاسانه‌ی‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ده‌ستی‌ لیژنەکە

لیژنەی لاوان و وەرزشی پەرلەمان ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحسین ئال نایف ئەلسعیدی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکانی بەرنامەکە .
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، تاوتوێی‌ ده‌ركردنی‌ یاساکان و هەموارکردنەوەی هەندێک یاسا کرد، لە چوارچێوەی خشتەیەکی دیاریکراو بە ڕێکەوتن لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە، هەروەها گفتوگۆیان کرد لەسەر میوانداریکردنی وەزیری لاوان و وەرزش سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2024 ی وەزارەت .
لیژنەکە بەگوێرەی داواکارییەکانی ئەندامانی لیژنەکە گفتوگۆیان کرد، جگە لە دیاریکردنی بەروارێک بۆ سەردانی ناوچەکەو لیژنه‌ بڕیاریدا لیژنە لاوەکییەکان پێکبهێنێت بۆ بەدواداچوونی کارەکانی وەزارەتی لاوان و وەرزش و لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و هەروەها کاری لیژنەی پارالیمپی نیشتمانی عێراق و فیدراسیۆنە وەرزشییەکان .
هەروەها لیژنەکە بڕیاریدا میوانداری وەزیری وەرزش و لاوان بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی وەزارەت کە لە کاتێکی دواتردا دیاری دەکرێت، جگە لە بڕیارەکەی بۆ میوانداریکردنی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی و لیژنەی پارالیمپیک و فیدراسیۆنە وەرزشییەکان کە لە کاتێکی دواتردا دیاری دەکرێن .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٤ / ٢ / ٢٠٢٤