لیژنهی لاوانی پەرلەمانی بەشداری له یەکەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی وەرزشی وەزارەتی ناوخۆ دەکات
پەرلەمانتار جیایی تهیمۆر، سەرۆکی لیژنەی وەرزش و لاوان، ڕۆژی دووشەممە 5/6/2023 بەشداریکرد لەسەر بانگهێشتنامەی بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی جەستەیی بۆ یارییەکانی پۆلیس، لە یەکەم فیستیڤاڵی وەرزشی ساڵانەی وەزارەتی ناوخۆ، کە لە یاریگای یانەی وەرزشی پیشەسازی بەڕێوەچوو .
فیستیڤاڵەکە کە لەلایەن وەزیری ناوخۆ، بهڕێز عەبدولئەمیر شمەری و جێگری باڵای وەزارەت و جێگری وەزیری کاروباری ئاسایشی فیدراڵی و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی وەزارەت ئامادەیبوون، چەندین چالاكی وەرزشی تێدا بەڕێوەچوو کە تیایدا کۆمەڵێک یاریزان بەشدارییان تێدا کرد، سهرهڕای چالاكیهكانی ئەفسەرانی وەزارەت .
لە فیستیڤاڵەکەدا وەزیری ناوخۆ ژمارەیەک لە خێزان و كهسوكاری وەرزشوانانی شەهید خهڵاتكرد، جگە لە دابەشکردنی دیاری بەسەر بەشداربووانی فیستیڤاڵەکەدا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٦ / ٦ / ٢٠٢٣