لیژنهی دارایی پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری گشتی باج دەکات
لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی بەڕێز عەتوان عەتوانی و ژمارەیەك له ئەندامانی لیژنە، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گشتی باج بەڕێز عەلی وەعد عەللاوی كرد، بۆ تاوتوێكردنی یاسای دەسەڵات و هەموارکردنەوەی بەپێی دامەزراوە ئابورییەکان و سیستمی دارایی.
لیژنە جەختی لەسەر پێویستی پێداچوونەوەی کارەکانی ئەو دەستەیە کردەوە، هەروەک یەکێکە لەو بەشانەی کە بودجە دابیندەکات و سیستمی دەسەڵات بگۆڕدرێت بەسیستمی مامەڵەکردنی ئەلیکترۆنی، ههروهها ئاماژەی بەگرنگی هاندانی کۆمپانیاکان کرد بۆ وەبەرهێنان و هاندانی کەرتی تایبەت بە ڕێکخستنی میکانیزمی باج و دروستکردنی بازدانێکی کوالیتی بۆ دەرچوون لە قەیرانی دارایی، جگە لەداهاتی زیاتر لەگۆڕانی ڕێژەی ئاڵوگۆرو بەهێزکردنی پێوانەکان.
له كۆتاییدا لیژنەی دارایی داوایکرد کە بە نوسراوێكی فەرمی هەموو ئەو کارانە ڕەوانەی لیژنە بکرێت کە لەسەر ژمارەیەک دۆسیهی پەیوەندیدار بە باج ئەنجام دراون.
فەرمانگەی راگەیاندن
ئەنجوومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٢/٢٧