لیژنهی خوێندنی باڵای پەرلەمانی بەشداری لە کردنەوەی کۆنفرانسی گشتی کۆمەڵەی زانکۆ عەرەبییەکان دەکات
لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە سەرۆکایەتی پهرلهمانتار موزاحیم ئەلخەیات سەرۆکی لیژنەکە بەیاوەری پهرلهمانتار دکتۆر نەهلە ئەفەندی، بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفرانسی گشتی کۆمەڵەی زانکۆ عەرەبییەکان لە خولی پەنجا و شەشەمیدا، کە بۆ یەکەمجار لە زانکۆی بەغدا و بەسەرپەرشتی جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.
لیژنەکە جەختی لەسەر گرنگی کۆنفرانسەکە کردهوه، بەو پێیەی بنیاتنانی دامەزراوە پەروەردەییەکان بەرز دەکاتەوە، هاوکات بەشداری دەکات لە پەرەپێدانی ژێرخانی پەروەردەی عەرەبی و کاری هاوبەش.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
٣/٥/٢٠٢٤