لیژنهی خزمهتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی و قوتابخانەکان لە چوارچێوەی قەرزی چینیدا دەکۆڵێتەوە
لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پهرلهمانتار عەلی ئەلحمیَداوی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه، ئەمڕۆ یەکشەممە 3/10/2024 میوانداری ههریهك له بەڕێوەبەری گشتی فهرمانگهی بیناسازی لە وەزارەتی ئاوهدانكردهوهو نیشتەجێبوون و بەڕێوەبەری فهرمانگهی پڕۆژە نیشتمانییەکان و بینای قوتابخانەکان لە سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و یاریدەدەری تەکنیکی كرد.
لە میواندارییەکەدا باس لە دروستکردنی قوتابخانەکان کرا لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی قەرزی چینی و ئاگادارکرانەوە لە دوایین ڕێکارەکان و پێشهاتەکان و خشتەکان و ستانداردەکان و میکانیزمەکانی بیناسازی و ڕێژەی تەواوکردن و ژمارەی قوتابخانەکان بۆ هەر قایمقامیەتێک و هۆکارەکانی وەرگرتنی ناوچەکان نەک ئەوانی تر لە باڵەخانەی قوتابخانەکاندا، هەروەها پشکنینی پرسی قەرزی کوێت و بڕی ئەو قەرزەی کە بە عێراق دراوەو وردەکارییەکانی پەیوەست بە کۆمپانیا جێبەجێکارەکان و بڕیارەكانی لیژنەو گفتوگۆ لەسەر میوانداریکردنی لیژنەی داهاتوو كرا بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوە، بۆ ئهوهی باسی بۆند و گرێبەستەکان بکەن.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
٣/١٠/٢٠٢٤